بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، توێژینگەی ئەنجومەنی ئەتلانتیک بە ئاماژە بە هەست بە مەترسیکردنی تورکیا لە بابەتی تەشەنەی ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و تێوەگلاندنی سنوورە باشوورییەکانی لەگەڵ سووریا، نووسی: دەوڵەتی تورکیا بە ورووژاندنی پرسی کوردەکان تەنیا بە دوای سازدانی یەکڕیزی ناوخۆییە و بڕیارێکی یەکلاکراوەی بۆ چارەسەریی کێشەی کوردەکان نییە.
ئەو توێژینگەیە بە بیرهێنانەوەی زەروورەتی چارەسەری کێشەکان لەگەڵ پەکەکە و کوردەکانی سووریا بۆ سەرکەوتنی گەلاڵەی ئاشتی تورکیا، زیادی کرد: دیار نییە تورکیا چۆن دەیەوێ بە چارەسەریی ئەو ئاڵۆزیانە، ڕەوتی ئاشتی ببووژێنێتەوە.
توێژینگەی ئەنجومەنی ئەتلانتیک لە کۆتاییدا ئەگەرچی لەوباوەڕەیە هێشتاش گرفتێکی زۆر لە بەردەم چارەسەریی کێشەی کوردەکانە، بەڵام پێی وایە دانوستانی نێوان تورکیا و ئەمریکا وەک داشداری بەرژەوەندییەکانی سووریا و هەروەها خۆوەردانی هوشتیارانەی واشنتۆن لە پرسی کوردەکان، دەتوانێ کاریگەرییەکی ئیجانی لەسەر چارەسەریی کێشەی کوردەکاندا هەبێت.
Your Comment